کۆڕ و کۆمه‌ڵه مرۆڤ دۆسته‌کان، ناوه‌نده‌کانی داکۆکیکار و چالاکان و چاوه‌د‌ێرانی مافی مرۆڤ له جیهان
به‌ڕێز محه‌مه‌د سدیقی که‌بوودوه‌ند دامه‌زرێنه‌ر و به‌رپرسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له ساڵی 1386 ه‌وه به‌هۆی چالاکیەکانی له بواری ڕۆژنامه‌نووسی و داکۆکیکردن له مافه‌کانی مرۆڤ له ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانه‌وه، له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی کۆماری ئیسلامیه‌وه به تاوانی تێکدانی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی سزای ١١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراو و ئێستاکە لە گرتووخانەی ئێوین ڕاگیراوە.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا که‌بوودوه‌ند چه‌ند جار تووشی نەخۆشی مەترسیدار بووەتەوە لەوانە: هەوکردنی سییەکان، سستبوونی گورچیلە و شەپڵەی میێشک بووتەوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که دوکتۆره‌کانی ناوبراو رایانگه‌یاندوه پێویستی به چاره‌سه‌ری پزیشکی له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه، کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ڕێگریان لەو کارە کردووە. ئه‌مانه‌و هه‌ڵسوکه‌وتی نابه‌رپرسانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی گرتووخانە بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که به‌ڕێز که‌بوودوه‌ند تا ئێستا چه‌ند جار مان له خواردن بگرێت و ئەو یەکەش ڕه‌وشی ته‌ندورستیی ناوبراوی هێنده‌ی دیکه مه‌ترسیدار کردوه.
سەرەرای ئەمانە کوڕه‌که‌ی که‌بوودوه‌ند "پێژمان که‌بوودوه‌ند" تووشی نه‌خۆشیی مەترسیدار بووەتەوە و ماوه‌ی 5 مانگه له نه‌خۆشخانه‌یه و به‌رپرسانی دادوه‌ری و گرتووخانە ته‌نانه‌ت رێگه‌یان نه‌داوه چاوی پێی بکه‌وێ. که‌بوودوه‌ند له نامه‌یه‌کدا که پێشتر له ماڵپه‌ڕی "کلمه"دا بڵاو کراوه‌بو‌وه وتبوی: "هه‌تا ئێستا زیاتر له 10 جار داوای مۆڵەتی کاتی چوونە دەرەوەم ئاراستەی به‌رپرسانی گرتووخانە کردوه بۆ ئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه ئاگاداری ڕه‌وشی کوڕه‌که‌م بم، به‌ڵام ئه‌م داواکاریه له لایه‌ن به‌رپرسانی گرتووخانەی ئێوین و ده‌زگای دادوه‌ریی کۆماری ئیسلامییه‌وه پشت گوێ خراوه.
ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وتگه‌له‌ی به‌رپرسانی دادوه‌ریی کۆماری ئیسلامی بوونه‌ته هۆی ئه‌وه که که‌بوودوه‌ند له ڕۆژی 6ی جۆزه‌ردانه‌وه بۆ جاری دووه‌م له ماوەیکه‌متر له یه‌ک مانگدا ، دەست بداتە مانگرتن لە خواردن. جێی ئاماژه‌یه که ناوبراو دوو هه‌فته پێش ، هه‌ر به ئه‌م داواکاریه‌وه مانی له خواردن گرتبوو که له لایه‌ن به‌رپرسانی دادوه‌ریی تارانه‌وه به‌ڵێنی پێ‌درابوو داواکاریه‌که‌ی له‌به‌رچاوبگیرێ. هه‌ر بۆیه پاش 5 ڕۆژ کۆتایی به مانگرتنه‌که‌ی هێنا. به‌ڵام دواتر ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌رپرسانی ڕژیم به درۆ که‌وته‌وه هه‌ر بۆیه دیسان ده‌ستی داوەتە مانگرتن لە خواردن
محه‌مه‌د سدیقی که‌بوودوه‌ند سه‌ره‌ڕای گوشار و ئازاره‌کانی گرتووخانە، له بواری داکۆکی له مافه‌کانی مرۆڤدا درێژه‌ی به چالاکییه‌کانی داوه. هه‌ر بۆیه تا ئێستا چه‌ندین خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی له بواره‌کانی ڕۆژنامه‌نووسی و مافی مرۆڤدا پێبه‌خشراوه، له‌وانه خه‌ڵاتی "ڕۆژنامه‌نووسیی نێونه‌ته‌وه‌یی ساڵ" له ڕێوره‌سمی خه‌ڵاتی ڕۆژنامه‌کانی بریتانیا له ساڵی 2009 و خه‌ڵاتی "هێڵمه‌ن_ هه‌مێت" که ئه‌ویش له ساڵی 2009 له‌لایه‌ن ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤه‌وه به ناووبراو به‌خشرا.
ڕێکخراوی ژنانی ئازەمێهر کوردستان داوا له چالاکانی سیاسی، مه‌ده‌نی، ڕۆژنامه‌نووسان، شاعیران، نووسه‌رانی کورد و ... دەکات ئه‌م که‌مپینه واژۆ بکەن وه‌بیری ویژدانه به‌خه‌به‌ره‌کانی جیهانی دێنینه‌وه که که‌بوودوه‌ند به هۆی داکۆکی له مافه‌کانی مرۆڤ له لایه‌ن رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه زیندانی کراوه و داواکاریه‌کانیشی له چوارچێوه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ و مافی هه‌ر به‌ندکراوێک دان. هه‌ر بۆیه داواکارین که به مه‌به‌ستی پشتگری له محه‌مه‌ه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند گوشار بخه‌نه سه‌ر رێژیمی ئێران و به‌م جۆره هه‌نگاوێکی مرۆڤدۆستانه به مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێژیمی سه‌ره‌ڕۆ و پاوانخوازی کۆماری ئیسلامی هه‌ڵگرن.
ڕێکخراوی ژنانی ئازەمێهر کوردستان
2012-06-04
دۆستان ماندو نه‌بن
ReplyDeleteئێمه‌ش
ره‌زا مه‌نوچه‌هری
مه‌لایکه عه‌له‌م هولی
مه‌جید ماراو
کیومه‌رس مه‌نسوری
ئاریان محه‌مه‌د
پشتیوانی له که‌مپینه‌که‌تان و محه‌مه‌د سدیق که‌بودوه‌دند ده‌که‌ین
This comment has been removed by the author.
Deleteهیوا کوردستانی
ReplyDeleteسازمانی دفاع از زندانیان سیاسی و مدنی ایران و کوردستان
لقمان کریمی
امجد حسین پناهی